لە درێژەی بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکەی پلاتفۆرمی نەوەی قورئاندا، پۆستەرێک لە پەنجەرەی کۆنسۆلخانەی سوێد لە ئیستانبوول، لەلایەن ئەندامانی ستافی کۆنسۆڵخانەوە هەڵواسرا، کە لەسەری نووسرابوو "ئێمە هاوبەشی ڕای ئەو گەمژەیە نین کەکتێبەکەی سووتاندووە."
دەیان هەزار قورئاندۆست بە سەرکردایەتی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە بەردەم کونسوڵخانەی سوێد کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی بەناو سیاسەتمەدارێک کە لە سوێد لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا قورئانی پیرۆزیان سووتاندبوو.
بە سەرکردایەتی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان، بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی جەماوەری لە شاری ئیستانبوول لە پێش کۆنسۆڵخانەی سوێد بە دروشمی "خاوەنداری لە قورئان بکە" لە دژی رووداوی سووتاندنی قورئان بەڕێوەچوو.
لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییە جەماوەرییەکەدا کە لە بەردەم کونسوڵخانەی سوێد لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو، یاریدەدەرانی سەرۆکی گشتی هودا پار و کارگێڕانی پارتەکان، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و سەدان هاووڵاتی ئامادەبوون.
هاووڵاتیانی قورئاندۆست بە قورئان و ئاڵای تەوحیدەوە بە دەستەوە گردبوونەوە؛ زۆرجار تەکبیر و دروشمی دەهێنا.
لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دەقێکی سەرنجڕاکێش بە پەنجەرەی کۆنسۆلخانەی سوێدەوە هەڵواسرا کە لە سەری نووسرابوو، "ئێمە هاوبەشی ڕای ئەو گەمژەیە نین کەکتێبەکەی سووتاندووە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."